هەرێم نیوز
گروپە چەکدارەکانی سوریا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شەریان دژی هێزە کوردییەکان لە حەلەب راگەیاند.
ژوی ئۆپەڕاسیۆنەكانی گروپە چەكدارەكانی سوریا لە ڕاگەیەندراوێكدا لە ژێر ناوی سوپای سوریا ئازاد شەڕیان دژی هێزە کوردیەکان، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و (یەپەگە) ڕاگەیاند.
لە راگەیاندراوەکەشدا دەڵێن، "ئامانجمان ئەوەیە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی كورد و هەسەدە ئازاد بكەین".
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دەستیان پێكردوە بە ئاماجی كۆتایی هێنانە بە زوڵم و ستەم و ئازادكردنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەیە كە هێرشەكانیان بۆ ئەنجامداوە، هەروەها بەنیازن هێرش بکەنە سەر ئەو گروپە کوردانەی کە بەشێک لە پارێزگای حەلەبیان لە باکوری ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکردوە.
گروپە چەكدارەكانی سوریا كە لەژێر ناوی سوپای سوریایی ئازادا كۆبونەتەوە و لە دو ڕۆژی ڕابردودا زۆربەی شاری حەلەبی سوریایان کۆنترۆڵکرد و 24 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاند، ئەوەش بە ئامانجی دەستەبەرکردنی "سەلامەتی دانیشتوانی شارەکە و پاراستنی موڵک و ماڵی تایبەت و گشتییە لە دەستکاریکردن یان زیانگەیاندن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمرۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی لە باکووری سووریا کۆنترۆڵ کرد.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، "دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران کشانەوە، هێزە کوردییەکان لە گەڕەکەکانی نوبول و زەهرا لە باکووری رۆژئاوای حەلەب جێگیر بوون."