هەرێم نیوز
گیدۆن سەعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کاتێک وڵاتەکەی بە ئامانجەکانی خۆی بگات، ئەوکات کۆتایی بە شەڕی غەززە دەهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕوونی کردەوە، کە ئامانجەکانی ئیسرائیل بریتی بوون لە؛ گەڕانەوەی بارمتەکان، و دڵنیابوون لەوەی حە.ما..س کۆنترۆڵی غەززە نەکات.
ساعر ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بەنیازی کۆنترۆڵکردنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە نییە و دەشڵێت: ئێمە پێمان وایە ئاشتی حەتمییە، بەڵام ناکرێت لەسەر بنەمای وەهم بێت.
پاش چواردە مانگ شەڕی نێوان حیزبو..ڵڵای لوبنان و ئیسرائیل دواجار جەنگی هەردوولا ڕاگیرا، بەڵام ئیسرائیل هەمان نیازی بەرامبەر بە غەززە نییە.
ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە لە ئێستادا سەرنجەکانی خۆی لەسەر ئێران و هەڕەشەکانی چڕدەکاتەوە، بەتایبەت کە ئێران چەندینجار ڕایگەیاندووە بەنیازە هێرشبکاتەوە سەر ئەو وڵاتە.