هەرێم نیوز
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاگربەست لە نێوان میلیشیاکانی حزبوڵڵا و ئیسرائیل دەستپێکی کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە نیشان دەدات.
حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی، ، "ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی بە شکستپێهێنانی ڕژێمی ئیسرائیل بەدەستی هێناوە، لە ڕێگریکردن لە گەیشتن بە ئامانجە خراپەکانی لەلوبنان، شکستێکی ستراتیجییە بۆ ئیسرائیل".
سەلامی جەختیشیکردەوە، "حزبوڵڵا سەرکەوتوو بوو و ئاگربەستی بەسەر ئیسرائیلدا سەپاند، کە نەیتوانی بە ئامانجەکانی خۆی بگات"، ئاماژەی بەوەش دا " ئەو دەستپێکەی ئاگربەست دەتوانێت سەرەتایی کۆتایی شەڕی غەززە بێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 27-11-2024، حزبوڵڵا و ئیسرائیل ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی دوو مانگە و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیارە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان،هەزاران سەربازی سوپای لوبنان لەم ناوچەیە جێگیر بکرێن.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس هەڵوێستی ئەرێنی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا دەردەبڕن و داوای ڕێککەوتنێکی هاوشێوە بۆ غەززەش دەکەن.
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس ڕۆژی چوارشەممە،27ی 11ی 2024 بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە "نێوەندگیرانی میسر و قەتەر و تورکیامان ئاگادار کردووەتەوە کە حـ.ـەمـ.ـاس ئامادەیە بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان."
بە پێی ڕاپۆرتەکە، بەرپرسانی باڵای حـ.ـەماس ، ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دکەن کە ڕێگری لە ڕێککەوتن دەکات.