دواین هەواڵ

عێراق‌

 19/11/2024

سەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن ڕەتکرانەوە

هەرێم نیوز
جومانە غەلای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردن سەرجەم تانەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلایی كردەوە و ڕەتكرانەوە.

 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەكۆی ئەو 41 تانەیەی كە لەلایەن ژمارەیەك لە لایەنی سیاسییەوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن درابوون، ئەمڕۆ سەرجەمیان یەكلایی كرانەوە، بەجۆرێك سەرجەم تانەكان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتكراوەنەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی پێشوو ئەنجامی 38 تانەی پێشكەشكراو لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانەوە یەكلاییكرایەوە و ئەمڕۆش ئەنجامی سێ‌ تانەكەی دیكە یەكلایی كرایەوە بەوجۆرەش سەرجەم تانەكان یەكلا كراونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP