هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بەرگريی شارستانی ئاکرێ ڕایگەیاند، شاخێکی سەرێ سادە زیاتر لە 10 رۆژە دەسوتێت و ئاگرەکەی نەکوژاوەتەوە.
ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگريی شارستانی ئاکرێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شاخی سەرێ سادە لە ناحیەی بجیل بەهۆی بوونی جۆرە غازێکەوە ئاگری گرتووە و ناکوژێتەوە، ئاگرەکە مەترسی نییە و ئێمەش هەوڵمان نەداوە بیکوژێنینەوە پێمان باشە غازەکە بسووتێ و دواتر ئاگرەکە خۆی دەکوژێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، داوامان لە قایمقامیەت کردووە، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆری غازەکە و هۆکاری ئاگرەکە پێکبهێنێت.