هەرێم نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی 12ی قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێى ئەو نمرانەى بەدەستمان گەیشتوە ئامادەیە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێى ئەو نمرانەى بەدەستمان گەیشتوە ئامادەیە، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان.
ڕوونیشیکردەوە، هەروەها لەسەر داواکارى بەشێک لەو دەرچوانەو کەسوکارەکانیان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لەبەر ئەم گرفتانە راگیراوە تا ئەوکاتەی ئەو پرسە بەتەواوەتی یەکلای دەکرێتەوە و وەزارەتەکەمانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.