هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای دەرچوونی بڕیاری دادوەر تۆمەتباری کوشتنی هاونیشتمانییەکەی شارۆچکەی کۆیە دەستگیرکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی رابردوو ٢٠٢٤/١١/٩ لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتی ( ص، ع، أ ) لە ڕووداوێکی تەقەکردن گیانی لەدەستدا.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی ( م، ج ،ع ) تەمەن ٢٢ساڵ دەستگیرکرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.