هەرێم نیوز
هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سبەینێوە چوار ڕیانی برایەتی نزیک مارکێتی ئایە "ناسراو بە چوار ڕیانی کۆک" لەلایەن شارەوانیەوە بەمەبەستی كاری نۆژەنكردنەوە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دادەخرێت و داوا لە شوفێران دەکەن ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری شوفێران دەكاتەوە سبەینێ چوارڕیانی برایەتی نزیک مارکێتی ئایە (ناسراو بە چوارڕیانی کۆک) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجامدەدرێت، بەهۆی ئەمەوە چوار ریانەکە بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی حەوت رۆژ دادەخرێت.
باس لەوەشدەکات، سەرەتا کاری رنین (قشط) ئەنجامدەدرێت کە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، پاشان کاری قیرتاوکردنەوە بە چینی بایندەر ئەنجامدەدرێت کە ئەویش ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
هاتوچۆی هەولێر داواش لە شۆفێران دەكات رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تاوەکو کاری نۆژەنکردنەوەکە تەواودەبێت.