دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/11/2024

دژەتیرۆر : درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی بەئامانجگرت

هەرێم نیوز

دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت،  شەوی رابردوو درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بەئامانجگرتووە و دوو ئەندامی پەکەکە گیانیانلەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئۆتۆمبێلی بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە، لە سنووری پارێزگای دهۆک کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا هەرسێکیان کوژران. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆمبارانەکە شەوی ڕابردوو (شەممە، 9ی11ی2024)، لە نزیک لە گوندی کلیل، لە سنووری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کراوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP