هەرێم نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندووە، لە زنجیرە چیاکانی حەمرین، مەفرەزەیەکی چوار کەسیی داعـ.ـش کراونەتە ئامانج و هەر چواریان کوژراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپشتبەستن بە رێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، "هێزەکانمان بەردەوامن لە سەرکەوتنی بەرچاو و لەنێوبردنی مۆڵگەکانی تیـ.ـرۆر و بەدواداچوون بۆ شکستپێهێنانیان."
ئەوەش هاتووە، بەسوودوەرگرتن لە سەرچاوە مرۆیی و مەیدانییەکان، لە رێی بەدواداچوونی چڕی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە دوو رۆژی بەردەوامدا، شوێنی مەفرەزەیەکی داعـ.ـش دەستنیشانکرا، کە چوار کەس بوون لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە سنووری جیاکەرەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین."
وتیشی، كاتژمێر 18:20ـی ئەمڕۆ، بەسوودوەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگیی ئێف16، ئەو مەفرەزەیان کردووەتە ئامانج و ئەندامەکانی کوژراون و شوێنەکەشیان خاپوور کراوە.