هەرێم نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق، رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمدەکەینەوە.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: ئەم بڕیارەی عێراق بۆ پابەندبوونە بە بڕیارەکانی رێکخراوی (ئۆپک) و وڵاتانی هاوپەیمان لە چوارچێوەی رێککەوتنی هاریکاری هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، بۆیە عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردووەتەوە، هەناردەی بۆ (3.3) ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزاندووە، ئامانج لەم بڕیارە پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری بازاڕی جیهانی نەوتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم کەمکردنەوە تا چەند مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت بۆ دڵنیابون لەوەی کە بەرهەمهێنان لە سنوری ڕێککەوتنەی كە كراوە دەمێنێتەوە، هەروەها بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو زیادەیەی کە لە چەند مانگی ڕابردودا بەرهەم هێنراوە".
وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشكرد، "ئەم ڕێوشوێنە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە بازاڕەکانی نەوتی جیهانیدا".