هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی 10ی2024، ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت."
وتیشی: "به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رج بكرێت."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 28ی 10ی 2024، شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی پەیوەستن بە مووچەی مووچەخۆرانەوە چوونە بەغدا.