هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، باندێکی ساختەکاری مامەڵەی ئەلکترۆنی ئاشکرا کردووە کە بەمامەڵەی ئەلکترۆنی هاوڵاتییانی تووشی زیانی ماددی زۆر کردووە، دەشڵێت، پەیوەندیدار بەو بابەتەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئەوەی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە رێگای چەندین ئەپلیکەیشن و بەرنامەی ئەلکترۆنی تایبەت بەمامەڵەی ئەلکترۆنی تووشی زیانی ماددی زۆر بوون ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشــتی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر و دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەرى لێکۆلینەوەى ئاسایش توانیان تۆمەتبارێک بەناوی ( ی . ح . ع) بەڕەگەز فەلەستینی دەستگیر بکە
دەشڵێت، ناوبراو لەگەڵ یەکێک لە خاوەن بەرنامە ساختەکانی دراوی ئەلکترۆنی و کانزایی لە دەرەوەی وڵات کاری کردووە و ئەو بڕە پارانەی لە بەشداربووانەوە لە هەرێمی کوردستان وشارەکانی عێراق بە رێگای ڤیزا کارت و ماستەر کارتەوە بە دەستی دەگەیشت حەواڵەی وڵاتی تورکیا و ئیماراتی دەکرد .
ئاماژەی بەوەش کردووە، پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە دوور بکەونەوە لە مامەڵە کردن بە رێگای بەرنامە ئەلکترونیەکان بۆ ئەوەی توشی زیانی ماددی نەبن .