دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/10/2024

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە سەرتاسەری کوردستان دەگرێتەوە

هەرێم نیوز
شارەزاییەکی کەشناسی ڕایگەیاند، له ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو ڕۆژی دوو شەممە شەپۆلێکی باران و هەورەبروسکەی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.

 سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی گەرمیان ئاسمان هەتاو و هەندێك کات نیوەهەوری دەبێت، هەندێك کاتی کەم ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە، کە بڕەکەی لە نێوان ( 1 تاوەکو 2 ملمه) زۆرینەی کاتەکان تەنها هەور و هەتاو دەبێت بەبێ باران.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچە کوێستانییەکان، ئاسمان هەتاو بۆ نیوەهەور دەبێت، لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپە باران هەیە، واتە لە ناوچه کۆێستانییەکان تا نیوەڕۆی شەممە زۆرینەی کات کەش خۆش و جێگیردەبێت.

ئاشکراشیکرد، له ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە تاوەکو ڕۆژی دوو شەممە شەپۆلێکی باران و هەورەبروسکەی باش هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP