هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 9ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.
وەزارەی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 8، بڕی 305 ملیار دینار کورتهێنان لەمووچەی مانگی 9دا دروستبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەر حکومەتی عێراق بڕە پارەی ئەو کورتهێنانەشمان بۆ نەنێرێت، ئەوا تاڕۆژی شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 9ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکەین.
باسی لەوەشکرد، بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەمڕۆ تا شەو، لیستی مووچەی مانگی 9ی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەگەیەنین