هەرێم نیوز
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، لەسەر راسپاردەیی وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
رێباز حه‌ملان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "له كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم له 15ی ئه‌م مانگه، وه‌زیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێك له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له ماوه‌ی 10 رۆژدا به هاوبه‌شی كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".
بریکارەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەش کرد،وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوە و تەواوی ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بگەڕینەوە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆن کە کێشە هونەرییەکانی پەیوەست بە مووچە کۆتایی پێ بێت.