دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/10/2024

کۆمیسیۆن کۆتا وادەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دیاریدەکات

هەرێم نیوز

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی 15ی10 کۆتا دەرفەتە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری.

کۆمیسێنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەیانی 15/10/2024 دواین دەرفەتە بۆ  وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەمساڵ ١٣ کونسوڵیەو و 14 ڕێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ناوی خۆیان بۆ  چاودێری هەڵبژاردن تۆمارکردووە و چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن.

باسی لەوەش کردووە، تا ئێستا  112 هەزار  کارتی بایۆمەتری وەرنەگیراوەتەوە لەو ژمارەیە،27 هەزار لەهەولێر، 73هەزاریان لەسلێمانی و ١٢ هەزاریان لە دهۆکن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا لەسەرجەم بازنەکانى هەڵبژاردن وەرگرتنەوەى کارتى بایۆمەترى دەنگدان گەیشتوەتە زیاتر لە 90%، بڕیارە لە رۆژى 18ـى ئەم مانگە دەنگدانى تایبەت و لەرۆژى 20ـى مانگیش دەنگدانى گشتیی بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP