هەرێم نیوز
لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکانی بۆ هاوپەیمانەکەی، ئەمریکا سیستەمێکی دژە مووشەکەی بۆ تێلئەڤیڤ دەنێرێت.
پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، بە ڕێنمایی سهرۆك جۆو بایدن، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ڕێگەی بە جێگیرکردنی سیستمی موشەکی THAAD و ستافی سەربازی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل داوە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دوای هێرشەکانی ئێران.
جێگیری ئهو سیستمه موشهكییه لهكاتێكدایه كه شهوی یهكی ئهم مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران 180 موشهكی ئاڕاستهی تهلهئبیب كرد له تۆڵهی كوژرانی ئیسماعیل ههنیه، سهرۆك مهكتهبی سیاسی بزوتنهوهی حهماس له تاران و دواتریش حهسهن نهسروڵا، ئهمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و جێگری فهرماندهی سوپای پاسداران له بهیروت.
ئیسرائیل دەیەوێت وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، ئەم هاوکارییەی ئەمریکاش بە تایبەت بۆ پشتیوانیکردنە ''لە ئیسرائیل و پاراستنی ئەمریکییەکان لە هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران”
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشدارییەکی بۆ ئەمریکا سەبارەت بهجێگیری سیستمی بهرگری بڵاوكردهوه و دهڵێت، "ژیانی سەربازەکانی دەخاتە مەترسییەوە بە جێگیرکردن و کارپێکردنی سیستەمی موشەکی ئەمریکی لە ئیسرائیل".
سیستەمەکە ناوی THAADــە دژە مووشەکی بالیستیکییە و توانای هەڵدانی هەشت مووشەکی هەیە لەیەک کاتدا.
ساد دەتوانێت لە ناو بەرگە هەوا و دەرەوەی بەرگە هەوادا بەرپەرچی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکان بداتەوە.
فراوانی سنووری بەرگری: پارێزگاری لە ناوچە فراوان دەکات و بەرپەرچی هەموو ئەو مووشەکانە دەداتەوە کە لە دوورەوە ئاراستە دەکرێن.
نەرمی کارکردن: بە ئاسانی لەسەر زەوی جێگۆرکێ بە سەکۆی سیستمەکە دەکرێت و لەگەڵ بارودۆخ و شوێنە جیاوازەکاندا خۆی دەگونجێنێت.
گرنگی سیستەمەکە: بەشێکی گرنگ و کاریگەرە لە ستراتیجییەتی بەرگریی مووشەکی و سەربازیی ئەمەریکا، لەلایەن کۆریای باشوور، ژاپۆن و ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی مووشەکی بەکاردەهێنرێت.