هەرێم نیوز
پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک لە نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و تەیف سامی پێکهیندرا کە تەیف سامی شرۆڤەیەکی بۆ خشتەکانی بودجە و داهاتی نانەوتی کە بەشێکی بودجەی گشتی پێکدێنن، پێشكێشکرد.
پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی؛ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری؛ بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، سەرۆکی دەستەی گشتیی باج و سەرۆکی دەستەی گشتی گومرک کۆبوونەوە بۆ ئەوەی "گفتوگۆ لەبارەی سیاسەتی دارایی و میکانیزمی پارەدارکردنی بودجەی فیدراڵی بکەن".
ڕوونیشیکردەوە: "باسی لە گرنگی فرەسەرچاوەکردنی داهاتە نانەوتییەکان کرد، وەک رێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی".
ئاشکراشیکرد: “گرنگی کۆبوونەوە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ چاودێریکردنی داهات و دانانی پلان بۆ زیادکردنی، لەپاڵ هەڵسەنگاندنی رۆڵی ئەو فەرمانگەیانەی" کە داهاتی خۆیان دابین دەکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو کە تەیف سامی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە: “شرۆڤەیەکی بۆ خشتەکانی بودجە و داهاتی نانەوتی کە بەشێکی بودجەی گشتی پێکدێنن، پێشكێشکرد، هەروەها باسی لە داهاتی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و "خەرجی و داهاتی پێشبینیکراوی کۆمپانیاکانی نەوت و کارەبا و کەرتەکانی دیکە کرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "لیژنەکە تاوتوێی داهاتی بەدەستهێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و میکانیزمی گواستنەوەی پارەکەی بۆ حکومەتی ناوەندی کرد"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "لیژنەکە داوایکرد زانیاریی فەرمی لەبارەی پارەدارکردن و خەرجییەکانی پێ بدرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ورد بەدواداچوونیان بۆ بکات".