هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک بە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راگەیاند، نوسراوی خەرجکردنی کۆتا گوژمەی پارە بۆ موچەی مانگی نۆ گەیشتووەتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق میدیای بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە نوسراوی خەرجکردنی کۆتا گوژمەی موچەی مانگی نۆ-ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی کراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دوای تەواوبونی رێکارەکان ئەمڕۆ تا سبەی، بڕی پارەکە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بۆ موچەی ئەم مانگە 305 ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە، ئەگەر کۆی ئەو پارەیە بە یەک گوژمە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان، دابەشکردنی موچە خێراتر دەکەن و لەماوەی چوار رۆژدا موچەی سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران دابەشدەکەن.