هەرێم نیوز
هێمن هەورامی رایگەیاند، هەندێک لایەن دەیانەوێت ببنە بەدیلی پارتی بەڵام ناگەنە تۆزی بەرپێی پارتیش، دەشڵێت، یەکێتی کۆمەڵێ شەلاتی بەرداوەتە گیانی ئەو خەڵکە و بەرۆژی روناک خەڵک تیرۆر دەکەن.
هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەگەر تەماشای زۆرێک لەو لایەنانە بکەیت، ویستیان ببنە ئەلتەرناتیڤی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵام نەیتوانیوە بگەنە تۆزی بەرپێی پارتیش.
وتیشی، لایەنەکان شانازی و رابردوویان نییە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دروشمانەی لە ئێستا بەشێک لە حیزبەکان هەڵیانگرتووە، درێژکراوەی دروشمەکانی 13 ساڵ پێش ئێستای حیزبێکی پۆپۆلیستە کە پێی وابوو لەگەڵ بەهاری عەرەبی، بەهاری کوردی دێنێت، بەڵام دیدەکە دیدێکی ڕوخێنەری سیاسیە و سەرچاوەکەی لەو سایکۆلۆژیاوە هاتووە کە ببێتە بەدیلی پارتی بەڵام ناتوانێ.
هێمن هەورامی وتیشی ، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێی وتوم کەدێمە هەولێر هەست بەئەمان دەکەم.
وتیشی، یەکێتی کۆمەڵێ شەلاتی بەرداوەتە گیانی ئەو خەڵکە و بەرۆژی روناک خەڵک تیرۆر دەکەن.