دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

یۆروپا لیگ و چه‌ند لوتكه‌یه‌كی‌ ئاگرین

هەرێم نیوز
بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه‌ له‌ دوو كاتی‌ جیادا ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕی‌ دووه‌می‌ یۆروپا لیگ دووه‌م گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی‌ تۆپی‌ پێ‌ له‌ سه‌ر ئاستی‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ بچن كه‌ تیایدا چه‌ندان یاری‌ گه‌وره‌ له‌ نێوان یانه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ چانسی‌ ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ كه‌ به‌شداری‌ چامپیۆنس لیگ بكه‌ن، به‌ڵام له‌ یۆروپا لیگ دا كێبڕكێی‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌ن وه‌ك مانچیسته‌ر یونایتد و پۆرتۆ و سۆسیداد و لازیۆ و ئایاكس و تۆتنهام و ڕێنجه‌رز و هۆفنهایم و فرانكفۆڕت و ڕۆما و بلباو و ئالكه‌مار و چه‌ندان یانه‌ی‌ تری‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپا.

لیستی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كان:

یارییه‌كانی‌ كات 7:45 ی‌ شه‌و
سلاڤیا براگ – ئایاكس
لازیۆ – نیس
ماكابی‌ ته‌ل ئه‌ڤیڤ – میتیلاند
فرینكفاروزی‌ – تۆتنهام
سۆسێداد – ئه‌نده‌رله‌خت
ئۆڵۆمپیاكۆس – براگا
كارباغ ئه‌گدام – مالمۆ
هۆفنهایم – دینامۆ كیێڤ
ڕیگاس فۆتبولا – گه‌ڵه‌ته‌سرای‌
لیستی‌ یارییه‌كانی‌ كات 10 ی‌ شه‌و
ڕێنجه‌رز – لیۆن
پۆرتۆ – مان یونایتد
پاوك ساڵۆنیكا – شتیوا بوخارێست
سانت جیلواز – گلیمت
ڤیكتۆریا بلزن – لۆدۆگۆریس
بیشكتاش – فرانكفۆڕت
تیڤینتی‌ – فه‌نه‌رباخچه‌
ئیلفسبۆرگ – ڕۆما
بلباو – ئالكه‌مار



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP