هەرێم نیوز
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە ئەم شەقامەی بەردەم شوقەکانی دەروازەو پارێزگای سلێمانی بەربەست دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 1-10-2024، لە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئەمرۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە ئەم شەقامەی بەردەم شوقەکانی دەروازەو پارێزگای سلێمانی بەربەست دەکرێت بە ئاگاداریی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی پێکھێنراو.
ڕوونیشیکردەوە،  بە مەبەستی رێکخستنەوەی لەگەڵ شەقامی  خزمەتگوزاریی شارێی پێشمەرگە. بۆیە داواكارین لە ھاومڵاتیان  كە شەقامەکانی دەوروبەر بەکار بھێنن تا کارەکە تەواو دەبێت لە ماوەیەكی نزیکدا.