دواین هەواڵ

جیهان‌

 22/09/2024

بۆ یه‌كه‌مجار موشه‌كه‌كانى حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا گه‌یشتنه‌ ناو ئیسرائیل

هەرێم نیوز 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆگایەکی سەربازیی ئیسرائیلیان بەناوی کۆمەڵگەی پیشەسازیی ڕافایل لەنزیک شاری حەیفا بەڕۆکێت کردوەتە ئامانج.

میدیای ئەمریکا زانیاریى له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییه‌ى حــ.ـیزبـ.ـوڵڵاوە بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"لەهێرشەکانی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ یەکشەممەدا، حزبوڵڵا زیاتر لە 100 ڕۆکێتی ئاراستەی ئەو کۆمەڵگە سەربازییە کردوەو بەگوێرەی تیمە فریاگوزارییەکانی ئیسرائیلیش لەئەنجامی ئەو هێرشە ڕۆکێتییە، سێ کەس برینداربون، ئەمە جگە لەوەی زیانی بەچەندین باڵەخانەو ئۆتۆمبێلیش گەیاندوە".

لاى خۆیشیه‌وه‌ میدیای ئیسرائیل باسى له‌وه‌كردوه‌، ژمارەیەک لەڕۆکێتەکانی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا ، لەجۆری کاتیۆشا بون‌و لەناوچەی کەریوت لەنزیک شاری حەیفا کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام زۆربەی ڕۆکێتەکانیشیان پێش کەوتنە خوارەوەیان لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیلییەوە تێکشکێندراون‌و تەنها 10 لەڕۆکێتەکان گەیشتونەتە ناو خاكی ئیسرائیل.

له‌به‌رامبه‌ریشدا حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا وتویه‌تى:"ئەو هێرشانە لەتۆڵەی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەرو وۆکی تۆکییەکانی لوبنان بوە كه‌ لەڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو بوە هۆی کوشتنی 37 کەس‌و برینداربونی زیاتر لەسێ هەزار کەسی دیکەش".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP