هەرێم نیوز
لەماوەی پێشودا شەڕی ساردی نێوان خاوەن چێشتخانەکان لەهەولێر و سلێمانی پەرەی سەندوو، بەشداربوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆوە سەرقاڵکردووە.
ماوەی چەند ساڵێکە باڵە خۆشەکە لەهەولێر بەچەندین شێوە کراوەتەوە و هەرکەسەی ریکلام بۆ کاڵاکەی خۆی دەکات، بەم دوواییانە فاخر هەریری کەهونەرمەندێکی میللی شاری هەولێرە باڵە خۆشەکەی فاخر هەریری کردەوە و بەردەوام لەتیک تۆک ریکلامی بۆدەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کەخۆشترین باڵی هەیە.
لەبەرامبەریشدا خاوەنی باڵە خۆشەکە دەڵێت، باڵە خۆشە ئەسڵییەکە ئێمەین..
شەڕی ساردی نێوان چێشتخانەکان هەر لەهەولێردا نەمایەوە سنوری ئەو شارەی بەزاند، بەڵام لەسلێمانی شەڕی برنجە حەیاتەکەیە.
لەماوەی پێشودا وەستایەک بەناوی شێخ حسێن کەبە پاشای برنج ناسراوە، بانگەشە بۆ خواردنەکانی خۆی دەکات بەوەی کەباشترین و گرانترین خواردنەکان بەکاردەهێنێت، بەتایبەتی پیاز کە کیلۆی ۲٠ هەزاری پێدەدا.
لەبەرامبەردا وەستا ئاری کەخواردنەکەی بەفاسۆلیا بەشیرارەکەی ئیمپراتۆر ناسراوە بە توانجەوە باس لەوە دەکات کە پیاز بە ۷٥٠ دینار دەکڕێت و دەڵێت کەس ناتوانێ وەک من خواردن دروست بکات..
ئەوەی جێگەی سەرەنجە جاران ململانێکان ململانێی سیاسی و ئایدۆلۆژی بوو، ئێستا ململانێکان لەسەر خواردنە و خەمی زۆرینەی خەڵک سکییەتی.
ئەم شەڕانە پێشت ڕاستی قسە بەناوبانگەکەی یوستاین گاردەری رۆماننوسی نەرویجی دەکاتەوە کە ووتی مرۆڤ بۆ ورگی دەژی..