هەرێم نیوز
١.ئایا پێویست ئەکات مەڵتی ڤیتامین وەربگرم ؟
ئەگەر کەسێک خواردنی باش و ھەمە جۆربێت پێویست ناکات بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو پێویستە وەریبگرێت.
٢.لە چ کاتێک مەڵتی ڤیتامین بخۆم ؟
باشترین کات بەیانیانە دوای نان .
٣.دوای چەنێک ھەست بە جیاوازی ئەکەم ؟
دوای ٣-٦ ھەفتە ھەست بە جیاوازی ئەکەیت لە وەرگرتنی مەڵتی ڤیتامین .
٤.سودەکانی مەڵتی ڤیتامین چییە ؟
زیادکردنی وزەی لەش ، کەمکردنەوەی سترێس و قەلەقی ، بەھێزکردنی ئێسکەکان ، باشترکردنی یادەوەری ، بەھێزکردنی سیستمی بەرگری لەش .......