هەرێم نیوز
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەرەوردە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ئاگادار دەکاتەوە دەتوانن پەڕەی سۆماکانیان ببینن.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ڕاگەیاند.
ساڵانە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان، سەرجەم پەڕەی سۆمای یەک بە یەکی تاقیکردنەوەکان لەڕێگەی لینکێکەوە دەدرێتەوە قوتابییان، بۆ ئەوەی سەیری وەڵامەکانیان بکەن و هیچ گومانێکیان نەمێنێت.
دوای دوو کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پەڕەی وەڵام "سۆما" کانتان ببینن.
http://www.azmwnakan.com
وە ئاگادارتان دەکەین کە دوای 2 کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
http://soma.azmwnakan.com