دواین هەواڵ

وەرزش‌

 15/07/2024

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوەزز

هەرێم نیوز

ئەرجەنتین دواى دوو تایمى زیادکراو بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە کۆڵۆمبیاى بردەوە و بۆ 16ـهەمین جار نازناوى کۆپا ئەمەریکاى بەدەستهێنا.

رۆژی دووشەممە 15ی7ی2024، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2024 رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بووەوە. دوو گێمی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات و یارییەکە چووە دوو گێمی زیادکراوەوە. لە گێمی دووەمی زیادکراودا و لە خولەکی 112، لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەکەم و بردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمارکرد و ناسناوەکەیان بردەوە.

بەم ئەنجامە، ئەرجەنتین بۆ دوەم جار لەسەریەک و بۆ 16ـهەمین جار لە مێژویدا نازناوى کۆپا ئەمەریکاى بەدەستهێنا و زنجیرە یارییە بێ دۆڕاندنەکانى کۆڵۆمبیاشى پچڕاند، کە ئەم پێشتر 28 یارى لەسەریەک توشى شکست نەهاتبو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP