دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 12/07/2024

پاڵپشتی دارایی دیموکراتەکان؛ هۆڵیوود چۆن پشتی لە جۆ بایدن کرد؟

هەرێم نیوز

هۆلیوود هەمیشە سەرچاوەی پارەی کاش بووە بۆ پارتی دیموکراتی ئەمریکا، کە لە ئێستادا لە دەسەڵاتن و جۆ بایدن سەرۆکیانە.

 بەڵام ئێستا بایدن سەرەڕای ئەوەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی درێژخایەنی ئەنجامدا، کە تێیدا ڕوونیکردەوە، زیادبوونی فشارەکانی ناو پارتەکە، وای لێناکات دەست لەکاربکێشێتەوە، ناڕەزایی لایەنگرانی دیموکراتەکان لە هۆلیوود کەم نەبووەتەوە.

نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەمەنی بایدن وایکردووە بەشێک لە لایەنگرانی دڵسۆزی دیموکراتەکان، پشت لە بایدن بکەن، چەندان کەسایەتی بە ئاشکرا لە پشتگیری دیموکراتەکان پاشگەزبوونەتەوە و داوا دەکەن لەبری بایدن کەسێکی دیکەی دیموکراتەکان کاندید بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە بڕیارە مانگی یانزەی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

تەنانەت جۆرج کلوونی ئەکتەر ناوداری هۆڵیوودیش داوای کشانەوەی بایدنی کرد.

بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە، بی بی سی بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنەرێکی هۆلیوود کە دەیان ساڵە هاوکاری  دارایی دیموکراتەکانی کردووە، بەڵام نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی نووسینەکەی جۆرج کلوونی و هەر بایکۆتێک لە هاوکاری دارایی بۆ دیوکراتەکان، هەڵوێستێکی گەمژانەیە.  ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پێویست بکات لە نێوان کەسێکی بەتەمەن[ بایدن] و کەسێکی گەمژە و سەرەڕۆ[ترەمپ] هەڵبژێرم، ئەوا دەزانم کامیان هەڵدەبژێرم.

سەردەمانێک بایدن لە پاڵپشتی داراییدا زۆر لە پێش ترەمپەوە بوو، بەڵام ئێستا ئەو جیاوازییە کەم بووەتەوە.  سەرەتای ئەم مانگە ڕاگەیەندرا کە لە ماوەی مانگەکانی نیسان تا حوزەیران لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ زیاتر لە ٣٣٠ ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە.

لە کاتێکدا بایدن لەو ماوەیەدا ٢٦٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردووەوە، ئەمە جیاوازییەکە دەردەخات کە چۆن بایدن و دیموکراتەکان لە ڕووی داراییەوە لە ژێر فشاردایە.

بایدن چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت لە کێبڕکێکەدا بمێنێتەوە و تاکە کاندیدە کە دەتوانێت لە هەڵبژاردنی مانگی نۆڤەمبەردا شکست بە ترەمپ بهێنێت.

بەڵام ئەم لێدوانانە نەیانتوانی دڵنەوایی و متمانە بەو کەسانە ببەخشن کە پارە بە پارتی دیموکراتەکان دەبەخشن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP