هەرێم نیوز
جارێکی دیکە بۆری ئیفراز سێی هەولێر شکا، بەڕێوەبەری ئاوی شارەکەش دەڵێت، چاککردنەوەکەی پێویستی بە 24 کاتژمێرە.
رابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند ، نزیکەی کاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆری ئیفراز سێ-ی هەولێر لە نزیک عەنکاوە شکاوە و تیمەکانیان لە هەوڵی چاککردنەوەی بۆریەکەدان.
وتیشی، چاکردنەوەی بۆری ئیفراز سێ ماوەی 24 کاتژمێری دەوێت و تیمی پێویست و کەلوپەلی پێویست لەبەردەستدایە بۆ چاکردنەوەی.
راشیگەیاند، بەهۆی شکانی ئیفراز سێ-ەوە بۆماوەی 24 کاتژمێر زیاتر لە 20 گەڕەکی هەولێر بێئاو دەبن.
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو دابیندەکات؛ ئەو بۆرییە کەوتوەتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی 40%ـی ئاوی شارەکە دابیندەکات.