دواین هەواڵ

جیهان‌

 09/07/2024

ئەمریكا; پێویستە تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانى بە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێم و فیدراڵ ئەنجام بدات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، داوایان لە حکومەتی تورکیا کردوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بکات سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانەی لە دەرەوەی سنوری وڵاتەکەی ئەنجامیان دەدات.

ماتیۆ میلەر ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داوامان لە حكومەتی توركیا كردووە پرۆسە سەربازییەكانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەغداد ئەنجامبدات, هاوكات داشمان كردووە، گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت و زیانیان پێنەگەیەنێت.

وتیشی: تێگەیشتمان هەیە بۆ ئەو مەترسیە بەردەوامەی كە پارتی كرێكرانی كوردستان لە ناوچەكە دروستیكردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تورکیا لە سەرتای ئەمساڵەوە لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 500 هێرش و بۆردومانی ئەنجام داوە و بە دەیان گوند چۆڵکراون و بەسەدانى تر مەترسی چۆڵکردنیان لەسەرە، ئەمە جگە لەوەى دەیان بارەگاى نوێیان لە خاکى هەرێمى کوردستان بنیاتناوە و سەدان سەربازیان رەوانەى خاکى هەرێمى کوردستان کردوە و لە 33 ساڵى رابردوشدا 702 هاوڵاتیی مەدەنییان شەهید کردوە.

لە 15ـى 6وە، تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانى لە خاکى هەرێمى کوردستان و بەتایبەت پارێزگاى دهۆک چڕ کردوەتەوە؛ ئەمەریکا و وڵاتانى دیکەیش لەوبارەیەوە هیچ هەڵوێستێکى فەرمییان نەبوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP