دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 02/07/2024

له‌ هه‌ولێر 2 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەولێر ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەولێر ڕاگەیاند، بەوەش تائێستا حەوت حاڵەتی نەخۆشییەكە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

د.سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، دوو حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران، هەردووكیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە و یەكێكیان تەمەنی 32 ساڵە و ئەوی دیكەیان تەمەنی 28 ساڵە، لەئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرن.

پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو، كە دوو حاڵەتیان لە سنوری پارێزگای دهۆك و سێ‌ حاڵەتیشیان لە سنوری پاریزگای سلێمانی تۆماركراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP