دواین هەواڵ

ئابوری‌

 07/06/2024

بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەشداری پڕۆژەی هەژماری من دەکات

هەرێم نیوز

بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گرێبەستێکی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد بۆ چونە ناو پڕۆژەی (هەژماری من).

بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گرێبەستێکی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکردووە بۆ چونەناو  پڕۆژەی "هەژماری من" کە ئامانج لێی بەشداری کردنە لە پرۆسەی بەبانکینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم.

لەراگەیاندراوەکەشدا هاتوە، ئەم هەنگاوە لە پێناو فراوانکردنی چالاکییەکانی بانکەکەیە لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بە ئامانجی پتەوکردنی کارەکان و زیادکردنی لقەکانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا ژمارەیان سێ لقە.

ئاماژە بەوەشدراوە،  ئەم هاوبەشییە دەستکەوتێکی گەورەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بڵاوکردنەوە و پتەوکردنی رۆشنبیری پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەدەستخستنی داراییەکی گشتگیر، هەروەها نیزیان هەیە چوارەم لقی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە لە ماوەی ئەمساڵدا.

لە ئێستادا ژمارەی ئەو بانکانەی بەشدارییان لە پڕۆژەی "هەژماری من" کردوە هەشت بانکن و بریتین لە (بانکی ئارتی، بانکی جیهان، بانکی  بەغدا، بانکی  بی بی ئەی سی، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکی ئیسلامی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP