هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیەنێت، مامۆستايان له توێژه هه‌ره گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان ده‌كه‌م .
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له ساڵيادى 62هه‌مينى دامه‌زراندنيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ماندووبوون و په‌يامى پيرۆزى مامۆستايان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه: مامۆستايان له توێژه هه‌ره گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان ده‌كه‌م و شايانى ژيان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌يين. ڕۆڵى مامۆستايان له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديدا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنيان له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده نه‌وه‌ستێت، هه‌رگيز له‌بير ناكرێت.
دەشڵێت، له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازيزانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌ياندا، خه‌باتيان كرد و گيانیان به‌خشى.