دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/05/2024

تەندروستی هەولێر: چەند شوێنێکی گیادەرمان داخران

هەرێم نیوز

لەبەر پابەند نەبوونیان بە مەرجەکانی وەزارەتی تەندروتی چەند شوێنێکی کە گیادەرمان دەفرۆشن بەشێوەی ئۆنڵاین داخران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند: دوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو شوێنانەی کە گیادەرمان و کەل و پەلی جوانکاری و کێش دابەزاندن بەشێوەی ئۆنڵاین دەفرۆشن داخران.

بۆ ئەم مەبەستە لەسەر ڕاسپادەی  "دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح جلال" بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، تیمەکانی چاودێری تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی بەهەماهەنگی لەگەڵ قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هەڵسان بە داخستنی شوێنێکی گیا دەرمان.

ئاماژە بەوەشدراوە، بە هۆی زیادەرۆیی لە ڕێکلام کردن و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی،تیمەکانی چاودێری تەندروستیو سەلامەتی خۆراک هاوڵاتیان و خاوەن کاران ئاگادار دەکەینەوە لە هەر شوێنێ پابەند نەبێت بە رێنماییەکانی تەندروستی شوێنەکەیان دادەخرێت و ڕێکاری یاساییان بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP