هەرێم نیوز
برنج یەکێکە لە خواردنە سەرەکیەکانی سەر خوانی زۆربەی خێزانی کوردی، بەردەوام ئەو پرسیارە دەکرێت چۆن بتوانم برنج بخۆم بێ ئەوەی قەڵەو ببم یان ببێتە هۆی دروست بوونی ورگ.
ئەم ڕێنماییانە گەر بتوانرێت جێبەجێ بکرێت ئەوا بە ڕێژەیەکی باش ڕێگە دەگرێت لە قەڵەوی و زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ورگ:
1- لە ڕۆژێک دا یەک ژەم برنج بخورێت نەوەک دوو ژەم یا زیاتر.
2- برنجی دەنک درێژ باشترە لە برنجی خڕ، برنجی بۆر و قاوەیی و برنجی کوردی باشترە لە برنجی سپی.
3- بە پڵاو لێ بنرێت یاخود بڕێکی کەم زەیتی زەیتوون یا زەیتی کانولا یا ڕۆنی ئاژەڵ لێ بنێرێت واتە هێندە کەم بێت بنکڕ دروست نەکات و گەر بنکڕی لەگەڵ بوو نەخورێت، نابێت لە ڕۆنا بخێنرێت.
4- پێش تێکردنی برنجەکە بە ( 10 - 15 خولەک )؛ قاپێکی گەورە زەڵاتەی وەرزی لە سەر سفرە دابنرێت و بخورێت، دوای تەواو بوونی زەڵاتەکە ئینجا برنج و شلەکە بهێنرێتە سەر سفرە نەوەک بەیەکەوە.
5- ڕۆژانە لە ( 10 بۆ 12 کەوچک ) زیاتر برنج نەخورێت، پێویستە کەیبانووی ماڵ بەقەد ژمارەی ئەندامانی خێزان چێشت لێ بنێت.
6- هەموو کەوچێک برنج دوو کەوچک شلە یان لانی کەمی کەم کەوچک شلە لەگەڵ بخورێت.
7- پێویستە لە ڕۆژێکا یەک ژەم زیاتر برنج نەخورێت، گەر بتوانرێت ڕۆژ نا ڕۆژێک یەک جار بخورێت.
8- خواردنی نان یان سەموون لە گەڵ برنج و شلە ئەگەری قەڵەوی و زۆر بوونی کێش زیاتر دەکات.
ئامادەکردنی: د. کامەران ڕەسووڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک