دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 2 هەفتە

خەمۆکی لە منداڵاندا!

د.جەعفەر عومەر - پزیشکی پسپۆری دەروونی

یەکێک لە کێشەکانی دەرووندروستی لە منداڵاندا، بریتییە لە توشبوونی منداڵ بە خەمۆکی! هەرچەندە رێژەی توشبوون بە خەمۆکی لە منداڵاندا کەمە، بەڵام بابەتێکی گرنگە هەتا دایباب لە بارەیەوە هۆشیاربن. لەبەرئەوەی کاریگەری نەرؽنی دەکاتە سەر ژیانی کەسی، خؽزانی، کۆمەڵایەتی و خوێندنیان.

خەمۆکی لە منداڵاندا جیاوازی هەیە لەگەڵ گەوران، زیاتر بەم نیشانانەدا دەناسرێتەوە:

- زوو توڕەبوون و هەڵچوونی زۆر و بەردەوام.

- تێکچوونی ئارەزووی خواردن و خەوتن.

- نەمان و کەمبوونەوەی پاڵنەر و ئارەزووەکان.

- کەمتر بەشداری چالاکییە چیژ بەخشەکان دەکەن.

- لە قوتابخانە ئاستی بەشداری و سەرنجانیان کەمدەبێتەوە.

- توانا و هێزی جەستەیان لاواز دەبێت.

- بێهیوا دەبن و متمانەیان بەخۆیان لاواز دەبؽت.

- زیاتر حەزیان بە گۆشەگیری و دابران هەیە.

- کەمدوویی و لاوازی لە بەشداری لەناو کۆمەڵ.

ئەم نیشانانە پاش ئەوە توشی کەسەکە دەبن کە پێشتر وانەبووە، واتە ئەم نیشانانە تازەن بۆ ژیانی مندالەکە و گۆرانکاریی بەرچاون کە دایباب و کەسانی تر هەستیپێدەکەن.

چارەسەر:

زۆرجار خەمۆکی بۆخۆی تێدەپەرێت و نامێنؽت پاش ئەوەی ماوەیەک منداڵەکە خەمۆکی دەبێت. بەڵام لەبەر دروستنەبوونی کاریگەرییە نەرێنییەکان باشترە خێزان بە زوویی هاوکاری منداڵ بکەن هەتا باشبێتەوە...
بەگشتی چارەسەرەکان بریتن لە:

١. پشتیوانی خێزانی و هاوکاری دایباب لە پێدانی کات و هاوکاریکردن لە چونە دەرەوە و گەشت و تێکەڵی و رەخساندنی هەلی چێژوەرگرتن و خەو و خواردنی تەندروست و ...

٢. چارەسەر و رؽنمایی دەروونی لەلای چارەسەرکاری دەروونی.

٣. دەرمانی دەروونی لە جۆری دژەخەمۆکی...

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP