هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هێرش کرایە سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر و قوباد تاڵەبانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بە توندی ئەو ھێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی ھێرشەکەدا.
داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە کەتیایدا ھاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.
قوباد تاڵەبانیجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤