دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی دارایی: پرسی مووچە بە تەواوەتی چارەسەر کرا

هەرێم نیوز 

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"پێمانوایە پرسی مووچە بە تەواوەتی چارەسەر بووە".

دەشڵێت، "لە سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا، جەخت لەوە کرایەوە، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بووە و پرسی مووچە چیدیکە نابێتە گرفت، چونکە مافێکی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە".

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار، هونەر جەمال وتی، "حکوومەتی عێراق مانگانە لە دوای 18ـی مانگەوە مووچە دابەش دەکات.

روونیشیکردەوە، سەرەتا مووچەی خانەنشینان (بۆ هەرێمی کوردستان) دەنێرێت، دواتر مووچەی وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکە دەنێرێت. بەو پێوەرەبێت، دەبێت هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستپێبکات و ئێمەش تا ئەو کاتە هەموو ئامادەکارییەک دەکەین بۆ ئەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغدا بکەین، تاوەکو لە کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکەین".

لەبارەی خەرجکردنی مووچەی هەر سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو، وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتی، پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای خەرجکردنی ئەو سێ مووچەیەی کردووە، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت، تاوەکو ئێستا "وەڵامێکی ئەرێنیمان بەدەست نەگەیشتووە کە چۆن مامەڵە (لەگەڵ ئەو سێ مووچە) دەکرێت. واتا عێراق ئەو پارەیەی خەرج نەکردووە، چونکە یاسای بودجە وەکو خۆی جێبەجێ نەکراوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP