دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

کەناڵ8 بە هەوڵێکی دوور لە ئیتیکی رۆژنامەوانی تۆمەتبار دەکرێت

هەرێم نیوز 

بەپێی زانیارییەکانی هەرێم نیوز، کەناڵ 8 کە کەناڵی نزیک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و ماوەی چەند مانگێکە دەستی بە پەخش کردووە، لەئێستاوە بەدزیەوە کەوتۆتە جیاکاری لەنێوان میدیاکانی نزیک لەیەکێتی و باقی میدیاکانی دیکە

هەرێم نیوز زانیویەتی، دیداری سلێمانی کە کەناڵ هەشت سپۆنسەری دەکات، لەئێستاوە بەدزیەوە کەوتۆتە جیاکاری لەنێوان میدیاکان، ئەوانەی نزیکن لەیەکێت یان بەدڵی خۆیانن. باجی ڕێگەپێدان و ڕووماڵیان بۆ کراوە، ئەوانی تریش کە خۆیان نایانەوێت بێ بەش کراون. ئەوە زانیاری چەند میدیاکارێکی دەرەوەی میدیا فەرمی و سێبەرەکانی دەرەوەی یەکێتیە.

بڕیار وایە، دیداری سلێمانی بە سپۆنسەری کەناڵ8 رۆژانی 17 و 18ـی نیسان لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەبچێت، جیاکاری لەنێوان میدیاکان بۆ رووماڵکردنی دیدارەکە نیگەرانی لای رۆژنامەنووسان دروست کردووە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەنوس رێبین حەسەن لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "بەداخەوە تا ئێستا جیاکاری لەنێوان میدیا و میدیاکاران دەکرێت، دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکی بەنموونە...!!؟؟" 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP