دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

سەرۆکی هەرێم: جەخت لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە بەشداریی هەموو لایەنەکان دەکەمەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا رایانگەیاند، جەخت لە گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە بەشداریی هەموو لایەنەکان دەکەنەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ‌ پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و لەبارەی دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆيان كرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقيى فيدراڵييان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند."

ئەوەش هاتووە، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ـی 3ی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، رۆژی 10ـی 6ی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
 
18ـی مانگی 3، پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیاریێتیی مێژوویی، لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین کە بەشداریی هەڵبژاردنێکی بەنایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستمێکی سەپێندراودا بەڕێوەبچێت، نەکەین."

پێشتر 15 پارتی کریستیان لە دوو راگەیەنراوی جیادا بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا، ئەو هەڵوێستەیان وەک رەتکردنەوەی ئەو دیفاکتۆیەیە کە سەپێندراوە بەسەر کریستیانەکان لە رێگەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی و هەموارنەکردنی یاسای هەڵبژاردن و تایبەتنەکردنی دەنگدان لەنێو پێکهاتەکەدا. 

هەروەها لە 12ـی ئاداردا 10 حیزب و لایەنی تورکمانیی هەرێمی کوردستان بە هەمان هۆکار بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کرد و رایانگەیاند، "تاوەکو ئەو کاتەی ستەمی کۆتای پێکهاتەکان هەڵدەگیرێت، بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP