هەرێم نیوز
حکوومەتی ھەرێم بڕیاریدا ٥٠%ی لێخۆشبوون بۆ ئەو پیشەوەرانە بکات کە تەنیا یەک سەرچاوەی داھاتیان ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەری میری لە گشتاندێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت کراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم و رێنمایی دارایی بە مەبەستی ھاوکاریی ئەو پیشەوەرانەی کە خاوەن یەک سەرچاوەی داھاتی سنوردارن.
لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا ھاتووە، کاری پێویست ئەنجامبدرێت بە داشکاندنی خەمڵاندنی داھاتی ساڵانەیان بەڕێژەی ٥٠% بە ئامانجی کەمکردنەوەی باری قورسی داراییان.