هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی هۆکاری ڕووداوەکەی گەڕەکی سەردەمی شارۆچکەی حاجیاوە کە ئەفسەرێکی پاسەوانی سنوور بە مردوویی دۆزرایەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی بەرواری۲۰۲٤/٤/۱٥ لە قەزای حاجیاوا/ گەڕەکی سەردەم لە ڕووداوێڪدا کەسێک بە ناوی (ٲحمد حمد رسول ) بەستەستێنی تەمەن ٥٤ ساڵ پیشە عقید لە پاسەوانی سنور بە هۆی فیشەکەوە گیانی لە دەست، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون دەرکەوت ڕووداوەکە خۆکوژییەو هیچ پەیوەندی بە کوشتنی ئەنقەست و کێشەی کۆمەڵایەتی و تیرۆروە نیە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بە پێی ووتەی کەس و کارەکەی ناوبراو ماوەیەکە توشی ناجێگیری باری دەرونی بووە.
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند، هەر بۆیە لێرەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە لە چەند پیج و ئەکاونتێک کە باسی لە کوشتنی بە ئەنقەست و تیرۆرکردنی ناوبراو دەڪەن.