دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

شاخەوان عەبدوڵڵا: هەڵبژاردن بەبێ پارتی ناکرێت

هەرێم نیوز

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌شێك له‌ تێبینیه‌كانی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و كۆمسیۆنیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، كاتی پێویسته‌ به‌ڵام نازانرێت كاته‌كه‌ چه‌نده‌ و هه‌ڵبژاردن بۆ كه‌ی دواده‌خرێت، به‌ڵام "هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی ناكرێت"

ئەمڕۆ سێشەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاتێک دەکرێت کە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بن و تێبینییەکانی پارتیش جدین و تایبەتن بە گەلی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پارتی هیزێکی گەورەیە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت، ئەوەش واقعێکە کە سەرجەم هێز و لایەنەکان لە بەغدا درکیان پێکردووە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئێمە لە گفتوگۆین لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە هەندێک بابەتی تەکنیکی هەیە، بۆ نموونە بێبەشکردنی 400 هەزار دەنگدەری خەڵکی کوردستان لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان لە دەنگدان بسوتێ ئەمە پێشێلکردنێکی دەستوورییە. هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی داواکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ بکرێت."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن دواده‌كه‌وێت، شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی، "به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناكرێت".

ئەمەشلە کاتێکدایە، بڕیاره‌ 10ی مانگی 6ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام پارتی و به‌شێك له‌ پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان راگه‌یاندوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP