دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاری كرا

هەرێم نیوز

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە فەلەكییەكان، ڕۆژی 15ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

پەیمانگای فەلەكناسی و جیۆفیزیای نیشتمانیی میسر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی حساباتە فەلەكییەكان، هیلالی مانگی زیلحجە كاتژمێر 2:39 خولەكی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 6ی حوزەیران بەكاتی قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایك دەبێت و ئەو ڕۆژەش ڕۆژی بینینی مانگ دەبێت، بەوپێیەش ڕۆژی 7ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحجەی كۆچی.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی شەممە 15ی حوزەیرانی 2024 كە هاوكات دەبێت لەگەڵ وەرزی حەج، ڕۆژی عەرەفە و وەستانی حاجییانە لە كێوی عەرەفە و ڕۆژی دواتر یەك شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

جەختیشی كردۆتەوە، دوا بریار بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، عەرەبستانی سعودیە دەیدات، چونكە وەرزی حەج و مەراسیمەكانی حەج پەیوەندیی بەو وڵاتەوە هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP