دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

لە بارەی دەوامی دامودەزگا حکومییەکان بڕیاردرا

هەرێم نیوز 

ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆبووەوە و تێیدا دەربارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمی لە دامەزراوەكانی حكومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆ كرا.

بە گوێرەی راگەیەنراوی پارێزگای هەڵەبجە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا کە گشتاندنێک بۆ سەرجەم دامەزراوەکان سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دامەرزاوەكانی حكومەت بکرێت لە ماوەی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەدا نەیانهێشتووە مامەڵەی هاووڵاتیان و دەوامی فەرمی دامەزراوەكان بوەستێت.

ئەوەش هاتووە، پاش ڕێککەوتنى حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر دابینكردنی مافەكانی فەرمانبەران و دابینكردنی مووچە، هەموو پشتگیری و پالپشتیەكی مافەكانی فەرمانبەران دەكەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە دەوامی فەرمی لە دامەزراوەکانى حکومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاسایی بکرێتەوە و ئەو دەسەڵاتەش بدرێتە بەرپرسی یەكە کارگێرییەکان و بەرێوەبەرانی ناحیەكان بۆ جیبەجێكردنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP