دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی دارای چەند بڕیارێکی له‌باره‌ی قه‌رز و باجی سه‌ر هاوڵاتیان ده‌ركر

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی گوومرگ و لێخۆشبوون لە قەرزەکانی سەر هاونیشتمانییان دەرکرد.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه‌ گشتاندنی دارایی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی ده‌ركردوه‌، تایبەت بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە له‌ رۆژی 27ی 3ی 2023، به‌گوێره‌ی بڕیاری یه‌كه‌میش، لێخۆشبون 100%ی سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بو له‌سه‌ر خاوه‌نكاران به‌تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆده‌گرێت، بڕیاری دوه‌میش پێشكه‌شكردنی كارئاسانی پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له‌ چین و توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران.

بە گوێرەی یەکێک لە بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی رەسمی گوومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو بە رێژەی 50٪.

یەکێکی دیکە لە بڕایرەکانی وەزارەتی دارایی، تایبەتە بە داشکاندنی ٪20ی قەرزی کەڵەکەبووی کارەبا، ئاو، خۆڵ و خاشاک، سەرپێچی هاتوچۆ و کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، بڕیاردراوه‌ به‌لێخۆشبون له‌ سزای سه‌رپێچی هاتوچۆ له‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20%ی سزاكانی كۆن و به‌رده‌وام له‌ رۆژی 27ی 3 تاوه‌كو 30ی9ی 2024.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP