دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

رووداوێکی ھاتوچۆدا لە شەقڵاوە 13 کەس برینداربوون

هەرێم نیوز

لە نزیک تونێلی میراوە لە شەقڵاوە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە، بەهۆیەوە 13 کەس بریندارن.

موحسین قەسرۆکی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەقڵاوە, راگەیاند، لە سەر رێگەی گشتی شەقڵاوە لە نزیک تونێلی ماوەران رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە و بەو ھۆیەوە 13 کەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد: بریندارەکان چارەسەری پێویستان وەرگرتووە و دوو لە بریندارەکان رەوانەی ھەولێر کراون ئەوانی تریش لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و زۆبەی بریندارەکانیش ژن ومنداڵن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەقڵاوە وتیشی، دوو لەو خێزانانە خەڵکی سلێمانین و زۆرترین کەسیان برینداربوون و ویستویانە گەشت بکەن بۆ ئاکرێ و لە سەر رێگای شەقڵاوە تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP