دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی پەروەردە: فۆرمێک بەو کەسانە پڕدەکرێتەوە کە بەبێ مۆڵەت خوێندوویانە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نووسراوێکەوە داوا لە پەروەردەکان دەکات، فۆرمێک بەو کەسانە پڕبکەنەوە، کە بەبێ مۆڵەت خوێندوویانە.

وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی ئاراستەی هەریەک لە پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، راپەڕین، سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی کردووە. 

لە نووسراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە کراوە، کە پاڵپشت بە گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوان، بەڕێوەبەرایەتیی کارگێڕی و خۆیەتی ژمارە (4216) لە 22 ی4ی 2024 بە هاوپێچی نووسراومان فۆرمی تایبەت بەو بڕوانامانەی بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون بۆتان دەنێرین تاوەکو بە وردی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی میلاکی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان پڕی بکەنەوە. 

فۆرمەکه 11 زانیاریی فەرمانبەری لەخۆ گرتووە، لە ناو و ناونیشان و جۆری مۆڵەت و شوێنی بەدەستهێنان و یەکسانکردن، یان یەکساننەکردنی، لەگەڵ دیاریکردنی مۆڵەتەکەی.
بەپێی نووسراوەکە، دەبێت لە پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان فۆرمەکە بە وردی لەلایەن فەرمانبەری خۆیەتی پڕ بکرێتەوە، دواتر بۆ وەزارەتی پەروەردە دەنێردرێنەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، کارەکە هەموو ئەو بڕوانامانە دەگرێتەوە کە بێ مۆڵەت بەدەست هاتوون و پەسندکردنیان بۆ نەکراوە، هەمان فۆرمیش بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەیمانگەکان و مەشقکردن دەنێرێت.

وەزارەتی پەروەردە 10ی ئایاری 2024 وەکو دوایین رۆژی پڕکردنەوەی فۆرمەکە دیاری کردووە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP