دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

وەزیری ئەوقاف لەم جەژنەدا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم لە یەکەم ڕۆژی جەژندا مژدانەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە ڕادەگەیەنێت.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  ئەو کێشەی کە لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقدا هەبوو چارەسەر بوو، ئەمەش دەبێتە هۆی پردی متمانە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بێت، بۆ ئەوەی سەقامگیری زیاتر بێتە کایەوە. وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە لەدوای جەژنی ڕەمەزان خەریكی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار دەبن.

وتیشی، “لە ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان درێخی نەكردووە لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان، لە ئایندەشدا هەروا دەبێت و خزمەتی كوردستان دەكات”.

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشكرد، مووچە مافێكی سروشتی خەڵكی كوردستانە. خەڵكی كوردستان مافی خۆیەتی بە ئازادی و سەربەرزی بژی و دەستەبەری مافەكانی بكرێت، ئەو مووچانەی كە دراویشە مافی خەڵكی كوردستانە، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیەشە، كە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان حكومەتی فیدراڵ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو “هیوادارین هیچ كاتێك بابەتی دارایی وەكو مووچە، وەكو وەسیلەیەكی سیاسی لەدژی كوردستان بەكارنەیەت، ئەوەی من ئاگاداریشبم لەدوای جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەكانی دیكە خەریكی لیست دەبن بۆ مووچەی مانگی چوار، بەهیواین لەمەودوا مووچە نەبێت بە كێشە و مانگانە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانی خۆیان وەربگرن”.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP